بەغدا-اەع
عادل عەبدولمەھدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ دووشەممە،پێشوازی لەئێرنا سۆڵبێرگ ھاوتا نەرویجییەکەی کڕد
پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە(اەع)ڕایگەیاند"عەبدولمەھدی لەبەغدا بەفەرمی پێشوازی کردووە لەسوڵبێرگ".
جێ ئاماژەپێکردنە بەیانی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی نەرویج گەیشتە عێراق وبڕیاڕیشە لەمیان سەردانەکەی گفتوگۆ بکات لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەگەڵ دواپێشھاتەکانی ناوچەکە".