به‌غدا- اه‌ع
یاسین تاهیر یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌مرۆ شه‌ممه دوپاتیكرده‌وه هێزه‌كانى پاراستنى یاسا له‌سه‌ر بنه‌ماى پارێزگاریكردن له‌خۆپیشانده‌ران وپاراستنى گیانیان وماڵ وموڵكى گشتى وتایبه‌ت به‌نده
به‌پێ به‌یاننامه‌یه‌كى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زیرى ناوخۆ كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه"وه‌زیرى ناوخۆ له‌وتارێكیدا له‌میان ئاماده‌بوونى لهنمایشێكى مه‌شقكردنى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا رایگه‌یاندووه "هاوكارى نێوان خوپیشانده‌ران وهێزهكانى پاراستنى یاسا بۆ پاراستنى ئاسایش وپارێزگاریكردن له‌گیانى هاوڵاتیان وموڵكهكانیان ئامانجێكى سه‌ره‌كییه"
وه‌زیرى ناوخۆ روونیكردۆته‌وه "هێزه‌كانى پاراستنى یاسا له‌سه‌ر بنه‌ماى پارێزگاریكردن له‌خۆپیشانده‌ران وپاراستنى گیان ومال وموڵكى گشتى وتایبه‌ت به‌نده".
یاسرى داواى "بایه‌خدان بهمهشقكردن كرد به‌پێ شێواز وتیۆره نوێكان بۆ ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هره‌ى هونه‌رى نوێ به‌ده‌ست بهێنن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى" وئاماژهیشى به‌وه دا "ئه‌م هه‌نگاوه ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ركى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌پاراستنى یاسا ورێساكانى وڵات‌دا".