به‌غدا- ا ه ع
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق به بۆنه‌ى چله‌ى ئیمامى حسێن (س.خ) په‌یامێكى ئاراسته‌ى گه‌لى عێراق كرد و به‌تایبه‌ت زیاره‌تكاران .
سه‌رۆك كۆمار له‌میان ووته‌یه‌كى دا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه ئاواته خوازین له‌م كاته‌دا كه ئێمه یادى چله‌ى ئیمامى حسێن (س.خ) به‌رز ڕاده‌گرین كه وڵاته‌كه‌مان بپارێزین و پابه‌ند بین بهچاكسازیهوه و ڕووبه‌رووى گه‌نده‌ڵى ببینه‌وه .
سه‌رۆك به‌رهه‌م له درێژه‌ى ووته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند ده‌ستخۆشى له گه‌نجان و لاوانى وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین بۆ داواكردنى مافه ڕه‌واكانى خۆیان به‌به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاڵاى عێراق هه‌روه‌ها ده‌ست خۆشى له هێزه ئه‌منیه‌كانمان ده‌كه‌ین له پاراستن و داكۆكى كردنیان له مال و موڵكى گشتى ، سه‌رۆك به‌رهه‌م ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه ئیمامى حسێن (س.خ) فێرى كردووین چۆن ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگیه‌كان ببینه‌وه و داكۆكى له مرۆڤ بكه‌ین.
ئه‌مه‌ش دەقی وتاره‌كه‌ى سەرۆک کۆماره:
بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان
هەموو ساڵێك، لەم رۆژەدا، ئازادیخوازەکان بەرەو باوكی ئازادی ئیمام حسێن سەلامی خوای لێبێت هەنگاو دەنێن.
ئەوان پێكەوە بە یەك دڵ و ویستی نیشتمانی و بیروڕایەكی قوڵەوە هاوتەریب لەگەڵ بەها پیرۆزەكان بە كرنوشەوە هەنگاوەكانیان دەنێن كە یەكانگیری و پێكەوەیی ئەوان بەهێزتر دەكات، هەمو ساڵێك ئەو پەیامە دووپات دەكەنەوە كە بەرەو حسێن سەلامی خوای لێ بێت ریز دەبەستن وەك ئیمامێك كە نمونە و سیمبولی هەژاران و نەداران و سەكۆیەكە بۆ رەنجەدەرانی نیشتمانی