بهغدا- ا ه ع- محهمهد تالبى
دەزگای دژە تێرۆری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە دوپاتیکردەوە سنووری عێراق وسوریا لەلایەن فەرماندەیی ھێزەکانی پاسەوانانی سنوور وفەرماندە سەربازییەکانی سوپای عێراقی لەبیابانەکانی ئەنبار پارێزراوە
سەباح نوعمان وتەبێژی دەزگاکە لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقییە "ئاەع"رایگەیاند:فەرماندە سەربازییەکان بەتایبەت ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ئەرکی چاودێری کردنی بارودۆخەکەی گرتۆتە ئەستۆ چ لەسەر سنووری عێراق بێت یان لەنێو خاکی سوریا بۆ ڕێگا گرتن لەدزەپێکردنی ژمارەیەک لە تێرۆرستانی داعش کەلەگرتوخانەکانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە)دان
وتیشی"ئێمە وەکو دەزگای دژە تێرۆر بەبەردەوامی چاودێری پێشھاتەکان دەکەین دوای لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆ نێو خاکی سوریا