ههولێر - ا ه ع
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بڕی 425 ملیۆن دۆلار بۆ بنیاتنان و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان خەرجدەکات.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیە بەتایبەتی بۆ بوارەکانی رێگەوبان، سایلۆ، کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ دەبێت و پرۆژەکانیش بە چەند قۆناخێک ئەنجامدەدرێن.
پرۆژەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەبێت و لەو رێگەیەشەوە هەزاران دەرفەتی کار دەرەخسێندرێت.
هەر لە چوارچێوەی ئەو پرۆژانەدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە كاژێر 03:30 خوولەکی ئێوارە، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناخە و دەستپێکردنی پرۆژەی ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزان لە شاری دھۆک دادەنرێت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش گوتارێک پێشکەشدەکات.