به‌غدا- ا ه ع
محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و جان ئیڤ لۆدریان هاوتا فهرهنسیهكهى هۆشداریان دا له باره‌ى لهشكركێشیهكهى توركیا بۆ سه‌ر خاكى سوریا ، هه‌ردولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناوچه‌كه كرده‌وه.
حه‌كیم له‌میان كۆنگره ڕۆژنامهوانیهكهى كه له‌گه‌ڵ لۆدریان له به‌غداى پایته‌خت ئه‌نجامیان دا جه‌ختى له یه‌كپارچه‌یى خاكى سوریاى كرده‌وه و حكومه‌تى دیمه‌شق به‌رپرسه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، حه‌كیم باسى له‌گرنگى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى نێوان واشنتۆن وتاران كرده‌وه هه‌روه‌ها ده‌بێت سه‌رجه‌م رێ و شوێنه‌كان بگیرێته به‌ر بۆ ڕێگاگرتن له دزه كردنى چه‌كداره بیانییه‌كان له سنورى عێراق و سوریا.
له لاى خۆیه‌وه لۆدریان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه عێراق هاوبه‌ش و هاوكارێكى سه‌ره‌كى بوو له شه‌رى دژ به داعش هه‌روه‌ها كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى لێكه‌وته‌كانى له‌شكركێشى توركیا بۆ سه‌ر سوریا.