عەبدولمەھدی لەمیان پێشوازیکردنی لەنێردەی دیبلوماسی وڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان : خۆپیشاندان شێوازێکی دەڕبڕینە وجێ ڕێزی ئێمەیە وھاوشێوەی ئازادییەکانی تر جێ بەجێان دەکەین

ناوخۆ
  • 16-10-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا – ا ه ع 

    عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ میان پێشوازى كردنى له‌ نێردەی دیبلوماسی وڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوى كرا. 
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا ڕوونى كرده‌وه‌ د.عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق  پێشوازى كرد له‌ نێرده‌ى دیبلوماسى و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و باڵیۆزانى وڵاتان له‌ عێراق گفتوگۆ كرا له‌ باره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ سه‌ره‌تاى ووته‌كانى دا ده‌ستخۆشى له‌سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان كرد له‌ میان پاڵپشتى كردنیان بۆ عێراق له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌ تایبه‌ت له‌ بوارى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان ، عه‌بدولمه‌هدى له‌ درێژه‌ى ووته‌كانیدا باسى له‌ په‌لاماردانى گرۆپه‌ تیرۆرستییه‌كان كرد له‌ گرۆپى تیرۆرستى قاعیده‌وه‌ تاكو داعش كه‌ وه‌كو كارتێكى تاكتیكى ناوخۆى و ده‌ره‌كى به‌كارهێنرا و له‌ كۆتایشدا هه‌مووان باجه‌كایه‌یان دایه‌وه‌ عه‌بدولمه‌هدى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ هه‌مووان ڕووبه‌ڕووى تیرۆر ده‌بینه‌وه‌ وه‌ك چۆن له‌ ساڵى 2014 سه‌ركه‌وتین به‌سه‌ر ئه‌و گرۆپه‌ تیرۆرستیه‌ به‌ هێز و بازووى ڕۆڵه‌كانى عێراق به‌به‌شدارى كردنى سوپا و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبى وهێزه‌ عه‌شایه‌ره‌كان توانرا ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى عێراق  له‌ئه‌مڕۆشدا عێراق په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێزى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانى دراوسێ دا ".
    هه‌ر له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌باره‌ى خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ عه‌بدولمه‌هدى ڕایگه‌یاند: ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێن كه‌ چل ساڵى شه‌ڕ و وێرانكارى كاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌بوو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مان و هه‌روه‌ها سیاسه‌تى عێراق و ڕه‌وشى ئابوورى و خزمه‌تگوزارى به‌هه‌مان شێوه‌ كاریگه‌رى كرایه‌ سه‌رى ده‌زانین كه‌ خزمه‌تگوزارى به‌پێى پێویست نیه‌ له‌ هاوڵاتیانى گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ چه‌ندین داواكاریمان ئاراسته‌ كرا له‌ باره‌ى خزمه‌تگوزاریه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش مافى ڕه‌واى خۆیانه‌ هه‌ر له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا ووتى خۆپیشاندان شێوازێکی دەڕبڕینە وجێ ڕێزی ئێمەیە وھاوشێوەی ئازادییەکانی تر وداواكاریه‌كان  جێ بەجێ دەکەین ده‌بێت خۆپیشانده‌ران كه‌سانێك هه‌بێت نوێنه‌رایه‌تیان بكات بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى گێره‌شێوێن خۆپیشاندانه‌كان به‌ لارَێدا نه‌برێت ئێمه‌ش وه‌كو حكومه‌ت به‌ هه‌موو شێوازێك له‌گه‌ڵ چاكسازیداین .