بەغدا – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە گەرمترین پرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق دەكات، بە تایبەت مەسیحیەكان. لە بەیاننامەیەكدا حەیدەر عەبادی كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایدەگەیەنێت ئەم ساڵ وەك ساڵی سەركەوتنی گەورە بە نەمری لە مێژووی گەلی عێراقدا دەمێنێتەوە و هەموو ساڵێك یاد دەكرێتەوە، بۆ ئەوەی هەموو بەیەكەوە كار بۆ پاراستنی سەركەوتن و یەكگرتوویی بكەین بە مەبەستی گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش و ئاوەدانی و گەڕانەوەی تەواوی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان. سەرۆك وەزیران لە خوای گەورەش داواكارە ساڵی نوێ ساڵی خێر و خۆشی و ئاشتی و سەقامگیری بێت بۆ گەلانی ناوچەكە و جیهان و كۆتایی بە ناكۆكی و جەنگ بهێنرێت.