سەرۆک کۆمار چاویکەوت بە سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

  • 2-07-2019, 00:00
  • +A -A

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٧/١ لە بەغدا، چاویکەوت بە سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی.

    لە میانی دیدارەکەدا، باس لە بارو دۆخی ئەمنی و سیاسی وڵات کرا، ھاوکات دووپاتی پەلەکردن لە ھەڵبژاردنی کەسانی بەتوانا و دەستپاک کرایەوە بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و یەکلایکردنەوەی دۆسێی بەڕێوەبردنی بەوەکالەت بە جۆرێک کە ڕەچاوی ھاوسەنگی نیشتمانی تێدا بکرێت.

    ھەر لە دیدارەکەدا، باس لە سیاسەتی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە و جیھان کرا، هاوکات جەخت لە پێویستی پەیوەندییەکی ھاوسەنگ کرایەوە کە لەگەڵ بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیدا یەکبگرێتەوە. 


    لەکۆتایی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار و نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا تاوتوێی دوا پێشھات و ھەڵویستی عێراقیان کرد، سەبارەت بە قەیرانەکانی ناوچەکە.