سەرۆک کۆمار چاویکەوت بە وەزیری رۆشنبیری

ئەمنی
  • 1-07-2019, 00:00
  • +A -A

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/٦/٣٠ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاوی کەوت بە وەزیری رۆشنبیری عەبدول ئەمیر حەمدانی . 

    لە دیدارەکەدا، باس لەو ھەوڵانە کرا کە دەدرێن بۆ تۆمارکردنی شوێنەوارەکانی بابل لە لیستی ئاسەوارەکانی جیھانیدا.

    ھەر لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە پێویستی گرنگیدان بە ئاسەواری شارستانییەتی عێراق و پێویستی دەستەبەرکردنی پشتیوانی تەواو بۆ وەزارەت و نەھێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەمی کردەوە.
     
    لەلای خۆیەوە وەزیری رۆشنبیری، سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ پشتیوانی بەردەام و گرنگیدانی بەئاستی رۆشنبیری لە وڵاتدا، ھەروەھا دووپاتیشی کردەوە کە ھەوڵەکانی وەزارەتی رۆشنبیری بەردەوامە بۆ  بەرزکردنەوەی ئاستی کار و چالاکییەکانی.