سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

  • 29-06-2019, 00:00
  • +A -A


    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/٦/٢٩ لە بەغدا پێشوازیکرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ڤاڵا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شاندێکی یاوەری و سەبارەت بە دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات گفتوگۆیانکرد.

    لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی و راوێژ لە نێوان ھەموو لایەنەکاندا کردەوە سەبارەت بە پرسە ھەڵپەسێردراوەکان بەپێ دەستوور و بەرژەوەندی نیشتمانی لە پێناوی گەیشتن بە دیدێکی ھاوبەش و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان لە بەردەم دابینکردنی خزمەتگوزارەییەکان بۆ گەلی عێراق بەگشتی.

    لەلای خۆیەوە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەخواستی تەواوی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆیەکان کرد، بەپێ ئەو لێکتێگەیشتنە ھاوبەشانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەیانە، سەبارەت بەبابەت و دۆسیێ گرنگ و ھاوبەشەکان.

    ھەر لەمیانی دیدارەکەدا، باس لە دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا ، لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیھان و جەختیشیان  لە خۆ دورخستنەوە لە ململانێ و قەیرانەکان کردەوە.