محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ خاتوو فەوزییە عەبدوڵا زینل سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەحرەین ئەنجامدا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بەرێزیان ڕایگەیاند خۆپیشاندان مافێكی رەوایە لەسەرجەم سیستمە دیموكراتییەكان بەڵام دەستدرێژی بۆ سەر نێردە دیبلۆماتییەكان و سەلامەتیی ئاسایشیان بەلای عێراقەوە هێڵی سورە و رێگە پێدراو نییە بەهیچ جۆرێك، رونیشیكردەوە ئیدانەی فەرمی و جەماوەری هەیە بۆ ئەو جۆرە كردەوانە كە لە دەرەوەی یاسان و هەرەشەیە بۆسەر نێردە دیبلۆماتییەكان و ئایایش و سەلامەتی كارمەندەكانیان.
بەرێزیان وتیشی ئەو جۆرە كردەوانە لەدەرەوەی یاسان و خوازیارن كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بەشێوەیەكی گشتی و بەحرەین بە تایبەتی دروستنەكات بە تایبەت دوای هەنگاوە گەورەكان بۆ كرانەوە بە ڕووی وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی و تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەوڵەكانی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە پەرلەمانییەكانی عەرەبی و وڵاتانی ئاسیا و نێودەوڵەتی بەو جۆرەی خزمەت بە گەلان دەكەن.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەموو رێوشوێنە توند و بەپەلەكانی گرتوەتەبەر بۆ دەستگیركردنیان و رەوانەكردنیان بۆ دادگا و دەستەبەركردنی پاسەوانی پێویست بۆ تەلاری باڵیۆزخانەكە.