محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز عەبد عەزیز شەمەری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق.
لە میانی دیدارەكە بەرێزیان تاوتوێی پەیوەندییەكانی عێراق و سعودیەی كرد، و تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی گەشەپێدانی و فروانكردنی ئاسۆی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكان بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات دەكات.
هەر لە دیدارەكە بەرێزیان لەگەڵ باڵیۆزی سعودیە تاوتوێی ئامادەكارییەكانی بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵی كرد، و رێوشوێنەكانی ئاسانكاری بۆ حاجییانی عێراق.
لای خۆیەوە باڵیۆزی سعودیە ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق، و پێشكەش كردنی تەواوی ئاسنكارییەكان بۆ حاجییانی عێراق لەمساڵدا.