هواوی بە (100) ملیۆن ئامێر وەڵامی سزاكانی ئەمەریكا دەداتەوە

  • 25-06-2019, 00:00
  • +A -A

    بەدواداچوون – ا ه ع
    سەرباری سزاكانی ئەمەریكا، كۆمپانیای هواوی تا كۆتایی مانگی رابردو زیاتر لە (100) ملیۆن ئامێری تەلەفۆنی زیرەكی خستوەتە بازاڕەكانەوە.
    كۆمپانیای هواوی بڵاوی كردەوە؛ تا كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ زیاتر لە (100) ملیۆن ئامێری زیرەكی ناردوەتە بازاڕەكانەوە و پلان هەیە تا ناوەڕاستی مانگی داهاتو سەرجەم ئەو ئامێرانە بگەیەنێتە دەستی كڕیارەكانی، ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردو ژمارەیەكی پێوانەییە.