پەرلەمان متمانەی دەداتە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و داد

  • 25-06-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    ئەنجومەنی نوێنەران متمانەی بەخشییە هەریەكە لە وەزیرانی ناوخۆ و داد و بەرگری و هاوكات كاندیدی وەزارەتی پەروەردەی رەتكردەوە.
    پەرلەمان بۆ دەنگدان بە تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كۆبوەوە و 233 پەرلەمانتار ئامادەیی كۆبونەوەكە بوون، تیایدا متمانەی بەخشرایە هەریەكە لە وەزیرانی ناوخۆ و داد و بەرگری و هاوكات كاندیدی وەزارەتی پەروەردەی رەتكردەوە.
    لە كۆبونەوەكەدا پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە نەجاح شەمەری، بۆ پۆستی وەزیری بەرگری، فاروق شوانی، بۆ پۆستی وەزارەتی داد، یاسین یاسری، بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ.
    بەڵام سەفانە حەمدانی، كە كاندید بو بۆ پۆستی وەزیری پەروەردە نەیتوانی متمانەی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت و رەتكرایەوە.