محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز جۆن تاكنت كارهەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی بەریتانیا و شاندی یاوەری.
لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە دۆسیەی تەواوكردنی كابینەی حكومەت كرا و گرنگی كاری جدی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و باشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
هەر لە دیدارەكە تاوتوەێی چارەسەركردنی هۆكارەكانی سەرهەڵدانی رێكخراوە توندڕەوەكان و كۆتاییهێنمان بە دۆسیەی ئاوارەكان و چڕكردنەوەی هەوڵەكان و كاركردن بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان كرا بۆ ناوچەكانیان و دەستەبەركردنی ژێرخانی پێویست بۆ سەقامگیری ناوچە ڕزگاركراوەكان.
لە بەشێكی تری دیدارەكە باس لە بارودۆخی ئیقلیمی كرا و تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی هێوركردنەوە و دوركەوتنەوە لە ئاڵۆزی و پاراستنی سەقامگیری ناوچەكە.