ھەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ دەستیپێكرد

  • 23-06-2019, 00:00
  • +A -A

    ئەستەنبوڵا – ا ه ع
    بەیانی ئەمڕۆ ھەڵبژاردنی دووبارەی شارەوانی ئیستانبوڵ دەستیپێكردووە و 10 ملیۆن و 560 ھەزار و 963 كەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
    براوەی ئەم ھەڵبژاردنە بۆ پێنج ساڵی داھاتوو دەبێتە سەرۆكی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ. ھەروەھا پارتی سەعادەت و پارتی وەتەنیش كاندیدیان بۆ ھەڵبژاردنەكە ھەیە، بەڵام ھەدەپە ھیچ كاندیدێكی نییە .
    31 ھەزار و 124 سندوق بۆ دەنگدانی ئەمڕۆ ئامادە كراون، ھێزە ئەمنییەكانیش رێوشوێنی توندیان گرتووەتە بەر لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ھەڵبژاردنەكەوە.