64 كەسایەتی شاری سلێمانی خەڵاتكران

ناوخۆ
  • 22-06-2019, 00:00
  • +A -A

    سلێمانی – ا ه ع
    بەڕێوەبەرایەتیی‌ گشتیی‌ رۆشنبیری‌ و هونەری‌ سلێمانی‌ لە مەراسیمێكدا خەڵاتی‌ رێزلێنان بە (64) كەسایەتی‌ كورد بەخشی كە لەقۆناغی‌ رابردودا رۆڵی‌ كاریگەریان هەبوە لە گەشەپێدانی‌ بۆنەی‌ نەورۆز و بەرەوپێشچونی‌ رێوڕەسمی‌ بۆنە نەتەوەییەكان.
    خەڵاتەكە پەیكەری‌ نەجمەدینی‌ مەلا بو وەك گوزارشتێك بۆ رۆڵی‌ لە گەشەپێدانی‌ خوێندەواری‌ و بڵاوكردنەوەی‌ زانست و زانین لە شاری‌ سلێمانی‌ و كاریگەریی‌ ئەو رەوتە لە كوردستاندا.