سلێمانی – ا ه ع
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، سبەینێ یەكشەمە بەمەبەستی بەدواداچون بۆكێشەو گرفتەكانی تونێلی دەربەندیخان، لیژنەیەكی هونەری لەپارێزگای سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی سەردانی دەربەندیخان دەكەن، دەشڵێت، " تونێلی دەربەندیخان لەكاتژمێر 9 سەرلەبەیانی تاكو كاتژمێر 1 ی پاش نیوەڕۆ دادەخرێت"
ئەوەش ڕونكراوەتەوە، ڕێگای ئۆتۆمبێلی بچوك دەكەوێتە سەرشاخ و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش ڕادەگیرێت تا ئەوكاتەی تونێل دەكرێتەوە بەمەبەستی دروست نەبونی ئاستەنگی هاتوچۆ.