محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنییە.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات كرا لەگەڵ گۆڕانكارییە ئیقلیمییەكان و تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری ناوخۆ.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی كاراكردنی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لە قۆناغی داهاتوودا و درەكردنی یاسا دواخراوەكان و ئەوانەی پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە لە دەستەبەركردنی پێویستیەكانیان و چاودێری جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و ئاستی پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و ریشەكێش كردنی گەندەڵی.
لە بەشێكی تری دیدارەكە تەئكید لەسەر گرنگی یەكلایی كردنەوەی ئەو وەزارەتانە كرا كە پڕنەكراونەتەوە و تەواوكردنی كابینەی حكومەت و دەنگدان لەسەر پلە تایبەتەكان و كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئیدارەدانی وڵات بە وەكالەت.