فەرماندەی پرۆسەكانی رافیدەین: پرۆسەی سەپاندنی ئەمن و ئاسایش لە میسان بەردەوامە و وادەیەك بۆ كۆتاییهاتنی دیاری نەكراوە

ئەمنی
  • 30-12-2017, 00:00
  • +A -A

    میسان – ا ه ع لیوا عەلی ئیبراهیم دەعبون فەرماندەی پرۆسەكانی رافیدەین تەئكیدیكردەوە پرۆسەی سەپاندنی ئەمن و ئاسایش لە پارێزگای میسان بەردەوامە كە لەسەتای دوا هەفتەی مانگی كانونی یەكەم بە هاوبەشی هێزە ئەمنیەكان لەدەرەوەی ئەو پارێزگایە دەستیپێكرد و بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، كە بریتین لە دەستگیركردنی لادەران لە یاسا و داواكراوان لەلایەن دادگاوە، لەگەڵ سەپاندنی ئەمن و ئاسایش لە ناوەند و قەزا و ناحیەكانی پارێزگاكە، دەشڵێت هیچ وادەیەك بۆ كۆتاییهاتنی ئەو پرۆسەیە دیاری نەكراوە. لیوا دەعبون لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رونیكردەوە، چەندین لێكۆڵینەوە و پێشنیار لە ئارادان كە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تاوتوێدەكرێن دوای كۆتاییهاتن بە ئەركە سەرەكیەكانیان، ئامانجی سەرەكیشیان سەپاندنی ئەمن و ئاسایشی هەمیشەییە لە پارێزگای میساندا.