سەرۆک کۆمار لە میانی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان..جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە بەپێ دەستوور و بەرژەوەندی نیشتمانی

  • 20-06-2019, 00:00
  • +A -A

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، جەختی لە گرنگی خستنەگەڕی ھەوڵەکان کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم  بەپێ دەستوور و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٦/٢٠ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لە میانی پێشوازیکردنی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوری، ئاماژەی بەوەکرد کە سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێم بۆ بەغدا، دەبێتە ھۆی باشترکردنی پەیوەندی نێوان بەغدا و ھەولێر و ھاریکاری زیاتر لە پێناو پەرەپێدانی رۆڵی دامەزراوە یاساییەکان، ھاوکات بڕوای خۆشی نیشاندا بە ھاتنە کایەیی سازان و بەیەکەوە کارکردنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پێناو بەرژەوەندی ھەموو گەلانی عێراقدا.

    لەلای خۆیەوە سەرۆک ھەرێمی کوردستان خواستی خۆی بۆ بەھێزکردنی گفتوگۆی ڕاستەقینە و ڕێزگرتن لە بنەماکانی دەستوور دەربڕی، بەجۆرێک کە ئامانجە ھاوبەشەکان دەستەبەر بکات و ببێتە فاکتەرێک بۆ بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانە.

    ھەر لەدیدارەکەدا دوا پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان تاتوێکران.