محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، سەردانی لیژنەی ناوەندی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی پرۆسە سەربازی و تیرۆریستیەكانی كرد لە ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.
لە میانی سەردانەكەیدا بە ئامادەبوونی بەرێز حەمید غەزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەرێزیان لە كاری لیژنەكە و ئاستی تەواوبوون و بەربەستەكان ئاگاداركرایەوە لەگەڵ ئەو پێداویستیانەی دەبنەهۆی ئاسانكاری بۆ راییكردنی مامەڵەی زیانلێكەوتوان.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن لە تەواوكردنی مامەڵەی زیانلێكەوتوانی پارێزگا رزگاركراوەكان، ئاماژەی بەوەش كرد دواكەوتنی خەرجكردنی موستەحەقاتەكانیان بەربەستە لەبەردەم گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان و بەدیهێنانی سەقامگیری.