هەولێر – ا ه ع
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە پێدانی چوار نمرە وەك قەرەبوو لە هەردو وانەی كوردی و عەرەبی لە تاقیكردنەوەی گشتی ئەزمونەكان.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ (115) هەزار و (949) خوێندكاری پۆلی (12)ی ئامادەیی بەشدارییان لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی ئەزمونەكان كردبو، هەروەها (118) هەزار و (383) خوێندكارییش لە تاقیكردنەوە نیشتیمانییەكانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەشدار بون.
سەبارەت بە بونی كێشە لە پرسیارەكانی وانەكانی كوردی و عەرەبی و بیركاری لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی (12)، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رونی كردەوە، دوای پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ تاوتوێكردنی سەرنج و پێشنیارەكان، بڕیاردرا كە لە وانەی كوردی چوار نمرە دەبەخشرێت بە خوێندكار بەهۆی بونی رای جیاواز لەسەر دو پرسیاری بابەتەكە، هەروەها لە وانەی عەرەبیش چوار نمرە دراوە بە خوێندكاران بەهۆی بونی رای جیاواز لەسەر سێ پرسیار.