بەغداد – ا ه ع
حكومەتی ناوەند بڕی 340 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت.
حكومەتی ناوەند بە وەزارەتی كشتوكاڵ و بازرگانی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە 340 هەزار تۆنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت.
ئەمساڵ چوار هەزار و 607 جووتیار ناویان دراوەتە وەزارەتی بازرگانی عێراق كە سێ بەشی گەنمی بەرهەمهاتوویان رادەستی سایلۆكان بكەن.