نەجەف – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف، كچێكی رفێنراو كە خەڵكی دیوانیەیە ئازاد دەكات و 2 كەسیش بە تۆمەتی رفاندنی دەستگیر دەكات. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف رایدەگەیەنێت هێزی سێی پۆلیسی فریاكەوتنی نەجەف توانیویانە دوو كەس بە تۆمەتی رفاندنی كچێك دەستگیر بكەن. رونیشیكردەوە كچە رفێنراوەكە خەڵكی پارێزگای دیوانیەیە و رفێنەرانیش رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا و دواتر لەلایەن دادگاوە سزای خۆیان وەردەگرن. لەلایەكی ترەوە دەستەی دادگا بریاریدا چاوخشاندن بە 13 دۆسیە كە پەیوەندیان بە تیرۆرەوە هەیە بۆ رۆژی 25ی كانونی دووەمی داهاتوو دوابخات.