محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق بە بۆنەی دەستنیشانكردنی وەك باڵیۆزی نوێ.
لە میانی دیدارەكە بەرێزیان پیرۆزبایی لە تۆلەر كرد بە بۆنەی دەستنیشانكردنی وەك باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەركە دیبلۆماتییە نوێكەی و پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات.
هەر لە دیدارەكە باس لە بارودۆخی ئێستا و ئاسۆی گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا كرا لەگەڵ چەندین پرس و ئەو پێشهاتانەی ناوچەكە بە خۆوە دەبینێت.