سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی تورکیا

  • 11-06-2019, 00:00
  • +A -A

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٦/١٠ لە شاری ھەولێر پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغڵو کرد ، سەبارەت بە دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە گفتوگۆکرا.

    لە دیدارەکەدا ته‌ئکید لە گرنگی ھاریکاری و دیالۆگی جددی کرایه‌وه‌ لە نێوان گشت لایەنەکان بۆ یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچارەی گونجاو بۆ قەیرانەکانی ناوچەکە و دورکەوتنەوە لەزمانی ھەڕەشە، له‌ پێناو سەقامگیری ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی ئابووری لە ناوچەکەدا. 

    ھەر لە دیدارەکەدا باس لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرا بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات بکات.