سلێمانی – ا ه ع
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند؛ چوار بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیركردووە.
لە راگەیەندراوێكدا ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری، لە بۆسەیەكدا لە بازگەی بانی مەقان، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا گرتوە كە بڕێكی زۆر لە حەب و دەرزی بێهۆشكەری تێدابوە.
وتیشی جگە لەو حەب و دەرزییانە، چوار كەسیش بە تۆمەتی بازرگانیكردن بەو ماددانەوەی دەستگیركراون كە ویستویانە لە پارێزگای سلێمانییەوە ئەو دەرزی و حەبانە بۆ بەغدا بگوازنەوە.