سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە ٩|٦|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی باڵیۆزی نوێی ھەردوو وڵاتی نیوزلەندا خاتوو تریدین شیری دوبسن و ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ماسیۆ تولهر لە عێراق وەرگرت.
سەرۆک بەرھەم ساڵح ھیوای سەرکەوتنی بۆ ھەردوو باڵیۆزی نوێ خواست لە جێ بەجێکردنی کارەکانیان، هاوكات خواستی عێراقی دووپاتكردهوه له پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق لهگهڵ ههردوو وڵات، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.