دهۆك – ا ه ع
پۆلیسی دھۆك ڕایگەیاند، تەرمی كچیان لە نزیك یاریگای دھۆك دۆزیوەتەوە وڕەوانەی دادپزیشكی نەخۆشخانەیان كردووە.
وتەبێژی پۆلیسی دھۆك ئاشكرای كرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیك یاریگای دھۆك تەرمی كچیان دۆزیوەتەوە.
وتیشی تائێستا كەس وكاری تەرمەكە دیار نیە و لێكۆڵینەوە بەردەوام تا كەسوكاری و خانەوادەكەی بدۆزنەوە و ھیچ كەسێكیش لەسەر ڕووداوی كوشتنی ئەو كچە دەستگیرنەكراوە.