لە دوو ڕۆژی جەژندا ١٤٥ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان

ناوخۆ
  • 6-06-2019, 00:00
  • +A -A

    هەولێر – ا ه ع
    ڕاگەیاندنی گەشتوگوزار ئاشكرای كرد، لە دوو ڕۆژی یەكەمی جەژندا نزیكەی  ١٤٥ هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەكانی هەرێمی كوردستان.
    نادر ڕۆستی ڕایگەیاند، ئاماری سەرەتایی تا دووەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان بۆ هەرێم ١٤٥هەزار گەشتیار بووە.
    وتیشی، لەو ژمارەیە ٦٤ هەزار گەشتیاریان هاتوونەتە شاری هەولێر ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ڕۆژانی جەژندا ڕێژەیەكی زۆری گەشتیاران لە ناوچەكانی باشور و ناوەڕاستی عێراق ڕوو لە هاوینەهەوارەكانی هەرێم دەكەن.