سلێمانی – ا ه ع
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: ئەوانەی هۆكارن بۆ كەوتنەوەی ئاگر ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێنەوە.
وتیشی پێویستە ئەو كەسانەی روودەكەنە چیای ئەزمەڕو گۆیژە رێز لە ژینگەو سروشتی ناوچەكە بگرن.
قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند ئەو كەسانە روبەڕوی سزایی توندی یاسایی دەكرێنەوە كە ھۆكارن بۆ كەوتنەوەی ئاگر لەسەر چیایی ئەزمەڕ و گۆیژە لە شاری سلێمانی.