هەولێر – ا ه ع
لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان ئاگر لە گەراجی شوقەكانی ئیسكان لە هەولێر كەوتووەتەوە و بۆوە هۆی سوتانی چوارئۆتۆمبێل.
دوابەدوای كەوتنەوەی ئاگرەكەش تیمەكانی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی روداوەكە و بەهۆی بونی دوكەڵًێكی زۆرەوە هاوڵاتیان شوقەكانیان بۆ ماوەیەك چۆڵكرد و كەوتنەوەی ئەو ئاگرەش هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.