سەرۆک کۆمار تهئکیدی لە گرنگی دامەزراندنی سیستەمێکی ئیقلیمی جێگیر کردەوە کە عێراق و ناوچهکه بهگشتی لە مۆتەکەی ململانێ دوربخاتەوە
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٩/٦/٢ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لە میانی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزانی وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا، دیدی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە و دۆزینەوەی رێگاچارەی یەکجارەکی دووپاتکردەوە کە بریتیە لە پێویستی رەچاوکردنی دیالۆگی جیدی لایهنه پهیوهندیدارهکان، ھەروەھا ئاماژەی بەوەکرد کە عێراق نابێتە لایەنگیری ھیچ لایەک و ھەوڵەکانیش لە رێگای کەناڵە دیبلۆماسیەکانەوە چڕ دهکاتهوه بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ھەڵوێستی عێراقی ڕوونکردەوە ، سەبارەت بە قەیرانەکانی ناوچەکە له پابهندبوون بە سیاسهتێکی نیشتمانیانه و بەرژەوەندی باڵای وڵاتهکهمانهوه سهرچاوه دهگرێت، ھاوکات جەختیشی لە پێویستی بەدورگرتنی عێراق لە ھەر قەیران و ململانێیەک کردەوە، بەجۆرێک ئاشتهوایی نیشتمانی و سەقامگیری بۆ گەلانی عێراق و ناوچەکە دەستەبەر بکات.
ھەر لەدیدارەکەدا، سەرۆک بەرھەم ساڵح ئاماژەی بە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردەوە و خواستی عێراقیشی بۆ ھەماھەنگی و ھاریکاری لەگەڵ سەرجەم ئەو وڵاتانەدا دەربڕی، ھاوکات ھەوڵەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای لە پشتیوانیکردنی عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا بەتایبەتی پێشکەشکردنی کۆمەک بە خێزانە ئاوارەکان بەرزنرخاند.
لەلای خۆیانەوە باڵیۆزانی ھەر سێ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا، خۆشحاڵی خۆیان بە بەرەوپیشچوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق دەربڕی، ھەروەھا جەختیان لە زیادکردنی ھەوڵەکانیان بۆ بەرجەستەکردنی ھاریکاری لەگەڵ عێراق کردەوە، ھاوکات سیاسەتی ھاوسەنگی دەرەوەی عێراق و ئەو رۆڵە گرنگەی کە لە ناوچەکەدا دەگێرێت بەرزنرخاند.