بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێزم خادمی هەردوو حەرەمی پیرۆز، شا سەلمان كوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود
سەرۆك باجی قاید سبسی
بەڕێز سكرتێری گشتی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی
بەڕێزان دەوڵەتمەداران
سەرەتا ڕێگەم پێبدەن سوپاس و ستایشی خۆم بە براكانم لە شانشینی عەرەبستانی سعودی بگەیەنم هەر لە پادشا و حكومەت و گەلەكەی بۆ ئەو پێشوازییە گەرم و پڕ رێزەی لێیان كردین، لەو كاتەوەی گەشتوینەتە خاكی ئەم وڵاتە میوانداریكارە شەرفەمەند و بەخشندە بوین بە خانە خوێكەیان كە مێژووەكەی ئەو بەخشندەییەی بنیادناوە.
لە مەككەی پیرۆز كۆدەبینەوە، لەم شوێنە پیرۆز و پاكە، لەم مانگە موبارەكەدا، نزاكانمان لە شەوانی كۆتایی مانگی پیرۆزی رەمەزان و لە ئامێزی ماڵی پەروەردگار دەنێرین و دەپاڕێینەوە كە پەروەردگار ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی بەسەر گەلەكانمان ببارنێت و ببینە نمونەیەكی دیاری پەیڕەوكاری رەوشت و ئاكاری پێغەمبەرمان محەمەد مستەفا سڵاو سەلامی خوای لەسەر بێت لە پێناو چەسپاندنی بەهاكانی ئاشتی و خۆشەویستی و پێكەوەیی.
لەم بارودۆخە هەستیارەدا كۆبوونەوەكانمان دەكەین كە بەداخەوە دۆخی ناوچەكەمان ئەمرۆ باشتر نییە لە دوێنێ، لەكاتێكدا بەشێك لە وڵاتەكانمان لە جیهانی عەرەبی بە دۆخێكی گۆڕانكاری قورسدا تێِپەڕ دەبن، دڵمان لای كهسوكارمانه له سودان و جهزائر، ئهوان له ههوڵی چارهسهركردنی كێشه و ئاستهنگهكانیانن كه رووبهروویان دهبێتهوه، دۆخەكه لە وڵاتی لیبیا دڵخۆشكەر نین، لەلایەكی ترەوە سوریا لەگەڵمان نییە لە مرۆدا و بە دۆخێكی قورسدا تێپەڕ دەبێت، هاوكات دۆخی یەمەن و ئەقسای پیرۆز هاوار دەكات بەڵام هیچ كەس بەدەمییەوە ناچێ
بەدڵنیایەوە نابێـت عێراق وڵاتەكەممان لە بیر بچێت، سەرەرای پێشكەوتن و دەستكەوتەكان و ئومێدەكان، بەڵام دڵنیاتان دەكەمەوە كە ئێستاش ئاستەنگی مەترسیدار لە بەردەمماندا ماوە.
برایان
لە میانی ئەم قەیران و دۆخە نەخوازرا و پێشهاتە یەك لەدوای یەكانەدا، لەم دۆخی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی هەستیاردا، شایەتحاڵی دۆخێكی قەیراناوین كە چاوەڕوان دەكرێت جەنگێكی گشتگیر بێتە ئاراوە، ئەگەر دۆخەكە بەرەو باشتر نەبەین ئەوا روبەڕووی مەترسییەكی زۆری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دەبینەوە كە وڵاتەكانمان پەلكێشی ئەو دۆخە نەخوازراوە دەكات.
ئێمە لە عێراق ئەزمونێكی قورسمان هەیە لە جەنگ و بە ئامانجگرتنی تواناكانمان لە لایەن تیرۆرەوە كە كاری كردە سەر ئاسایشی ناوخۆمان و كاریگەریشی كردە سەر ئاسایشی جیهانی عەرەبی و دراوسێكانمان و تا ئەو رادەیەی سەر ئاسایش و ئارامی كۆمەڵی نێودەوڵەتی.
ئاسایشی شانشینی یەكگرتووی سعودییەی برا بریتیە لە ئاسایشی عێراق،ئاسایشی ئیمارات و ئاسایشی وڵاتانی كەنداویش ئاسایشی ئێمەیە، ئێمە لە عێراق بە جددی پابەندین به ئاسایشی شانشینی سعودییە و دەوڵەتانی كەنداو، هەر بە ئامانجگرتنێكی ئاسایشیان هەرەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئێمە و سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەگشتی، ئیدانەی هەر جۆرە دوژمنكارییەك دەكەین كە بكرێت سەر براكانمان چونكە تێكچونی ئاسایشی ناوچەكە بریتیە لە تێكچونی ئاسایشی عێراق و سەقامگیرێكەشی.
كۆماری ئیسلامی ئێران دەوڵەتێكی ئیسلامی دراوسێی عێراق و وڵاتانی عەرەبیە، هیودارین كە ئاسایشی وڵاتەكەی بەدوور بێت لە هەر جۆرە بە ئامانجگرتنێك و سنوری 1400 كم بەیەكمانەوە دەبەستێت و پەیوەندییەكی قوڵ و پڕ مەودا بە یەكمانەوە گرێدەدات، بەدڵنیایشیەوە ئاسایش و سەقامگیری دەوڵەتی ئیسلامی هاوسێ كە لە بەرژەوەندی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییە.
ناوچەكە پێویستی بە سەقامگیری و سیستەمێكی ئاسایشی هاوبەشە كە رێز لە سەروەری و دەستوەرنەدان بگرێت لە كاروباری ناوخۆی یەكتری و توندوتیژی و توندرەوی ئیدانە بكات، لەبەر ئەوەی هاوبەش و پابەندین بە ئاسایشی ناوچەكەوە.
هەوڵەكانمان تەنیا بە ئاڕاستەی بنیادنانی سیستەمی ئابووری و سیاسی كاریگەر نییە لەگەڵ براكانمان لە شانشینی و كەندا و وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ ئیسلامییەكانمان بەڵكو ئامانجمان بەشداریكردنی دەوڵەتەكەمانە لە رارەوی دیبلۆماسی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەكە و چارەسەركردنی قەیرانە كەڵەكەبووەكانیەتی.
بەڕێزان خاوەنشكۆ و پایەبەرزەكان
ئێمە بەبێ جیاوازی لەگەڵ دەوروبەردا كار لەگەڵ یەكتری دەكەین دەمەوێت واز لە موجامەلە بھێنم و كۆمەڵێك پێشنیازی كردەیی بخەمە ڕوو بۆ ئەوەی بگەینە ئاستی ئەو رووداوەی كە پێویستی كرد ئەم لوتكە تایبەتەی بۆ ببەستین و شێوازی تەقلیدی ئەم لوتكانە تێپەڕێنین وەبیرتان دەھێنمەوە كە عێراق بە ناوەندی ئاسایشی ناوچەكە دادەنرێت توندوتیژی و نائارامی ئەمنی و سیاسی لە عێراق ھاوكێشەی ئەمنی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست تێكدا و بووە ھەڕەشەیەك لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ،ئەوەش كۆمەڵێك دەرئەنجامی كارەساتباری لێكەوتەوەو سیستەمی ئەمنی و سیاسی لە ناوچەكە شێواند، بەھێزكردن و بەرەو پێشبردنی سەقامگیری لە عێراق پێویستی بە ھاوكاری و لێكتێگەیشتنی نێوان برایان و دۆستان و دراوسێكان ھەیە ئەوەش وادەخوازێت دۆستانمان پشتیوانی لە عێراق بكەن، چونكە ئەگەر ئەو چاكبێتەوە ھەمووان چاك دەبنەوە ئەگەر نەخۆشیش بێت ھەمووان نەخۆش دەكەون، پێمان وایە ھەر جۆرە پێكدادانێك لە ناوچەكەماندا رووبدات ئاسایشی عێراق دەخاتە مەترسیەوە.
لەم سۆنگەیەوە لە سۆنگەی بەرژەوەندییەكانی عێراق و پەرۆشیمان بۆ ئاسایشی ناوچەكە، عێراق ئامادەیە ھەموو توانایەكی خۆی بخاتە گەڕ بۆكردنەوەی دەرگای دیالۆگ، گرینگیشە دیالۆگ راستەوخۆ بێت و توندو و تیژی و جەنگ وەلاوە بنێین وەك رێگە چارەیەك بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانەی رووبەڕوومان بۆتەوە گرنگە ئەو دیالۆگە سیستەمێكی ھەرێمی سەقامگیری لێبكەوێتەوە و ببێتە بەردی بناغە بۆ كۆتایھێنان بەقەیرانەكانی ناوچەكە و بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەیەك بۆ تەواوكار و لێكتێگەیشتن.
بەڕێزان
دووپاتی دەكەمەوە كە ھەڵوێستی ئێمە پشتیوانی كردنە لە گەلی فەلەستین بۆبەدەست ھێنانی مافەكانی لە دامەزراندنی دەوڵەتەكەی كە پایتەختەكەی قودسی شەریف بێت، ھەروەھا ئێمە بەپەرۆشین بۆ كۆتایھێنان بە نەھامەتییەكانی گەلی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی لەسەر بنەمای رێزگرتن لە ئیرادە بۆ ژیانێكی ئازاد و شكۆمەندانە، ھیوامان چارەسەركردنی قەیرانی یەمەن و پشتیوانیش لە ھەموو كۆششێكی دڵسۆزانە دەكەین بۆ كۆتایھێنان بە نەھامەتییەكانی گەلی یەمەنی برا و بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندنی.
لە كۆتایدا ئێمە لە عێراق دووپاتی دەكەینەوە كە باشترین رێگە چارە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان بریتیە لە ئاشتی و یەكڕیزی لەبەرامبەر تیرۆر و توندڕەوی رێگەچارەی ئاسایشی ھاوبەش كە رێز لە سەروەری وڵاتان دەگرێت و دەست وەردان لە كاروباری ناوخۆ رەتدەكاتەوە و پەیوەندی دۆستانە بەرەو پێش دەبات و پەیوەندی بازرگانی و ئابووری پتەوتر دەكات.
ئاشتی و پێكەوە ژیان مایەی دەستپێكردنی كاروانی گەشە پێدانن لە وڵاتەكانماندا.
سڵاو ستایشی پەروەردگارتان لێ بێت
پارێزگاری کەرکوک رۆژی چوارشەممەی کردە پشوو