سلێمانی – ا ه ع
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند ئامادەكارییەكان بۆ ڕۆژانی جەژن كراون و ڕێوشوێنی ئەمنی گیراونەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەماهەنگی كراوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ كردنەوەی چێشتخانە و ڕێستۆرانت و نانەواخانە و مزگەوتەكان لەڕۆژانی جەژندا.
وتیشی لە ڕۆژانی عارەفەدا لە لایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە بەدواداچوونەكان چڕتردەكرێنەوە بۆ چاودێریكردنی نرخ و كوالیتی كاڵاكان لە ناو بازاڕەكاندا.