سلێمانی – ا ه ع
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، بژاردەی گفتوگۆ باشترین رێگاچارەیەو ناوچەكە لە شەڕی وێرانكەر دوردەخاتەوە
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە راگییاندراوێكدا دەڵێت: یەكێتی وەك هێزی بەرپرسیار و بۆ ڕاپەراندنی ئەركە نیشتمانییو دیموكراسیەكانو یەكریزی گەلی كوردستانو تەبایی نێوان هێزە سیاسیەكانی كوردستان بە سەنگی مەحەك بۆ هێنانەدی مافە دیموكراسیو دەستورییەكانی گەلی كوردستان دەزانێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە كۆبونەوەكەدا پشتیوانی خۆی بۆ راگەیەنراوەكەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی دەربڕی، كە بەرجەستەكردنی كردارەكی بڕیاری كۆبونەوەكانی پێشوی ئەنجومەنی سەركردایەتیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانو بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی كوردستان لە هەرێمو بەغداو كەركوك لەپێناوی پابەندبون بە ناوەڕۆكی رێكەوتنە واژۆكراوەكانی نێوان یەكێتی و پارتی بەمەبەستی جێبەجێ كردنیان