سەرۆک کۆمار پێشوازی له‌ شێخ جمال زاری کرد

  • 29-05-2019, 00:00
  • +A -A

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٩|٥|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد له‌ ئەمینداری گشتی پڕۆژەی نیشتمانی عێراقی شێخ جمال زاری و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا.

    لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح جه‌ختی لە گرنگی ھەماھەنگی و کاری هاوبه‌شی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە، بۆ پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان گشت پێکھاتەکانی گەلی عێراق، ھاوكات ئاماژەی بە پێویستی یەکخستنی هه‌وڵه‌كان كرد لە پێناوی دەستەبەرکردنی ماف و گوزەرانێکی باشتر بۆ ھاووڵاتیان.

    هه‌ر له‌ میانی دیده‌ره‌كه‌دا سەرۆک كۆمار جەختی لە پێویستی گرنگی دانی زیاتر به‌ پێشخستن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ پێویسته‌كان بە ھاووڵاتیانی شاری به‌غدا كرده‌وه.‌

    لەلای خۆیانەوە شاندی میوان ھەوڵەکانی سەرۆک کۆماریان بەرز نرخاند لە نزیککردنەوەی دید و بۆچوونی نێوان گشت لایەنەکان و چاودێریکردن و جێ بەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بەغدای پایتەخت.