سلێمانی – ا ه ع
لەڕووداویكی هاتووچۆدا لە كەلار ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتن هاوڵاتییەك دەشێلێت و بەسەختی برینداری دەكات.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئەمڕۆ سێشممە ڕایگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ لەناو شاری كەلار و لەنزیك قەڵای شێروانە ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتن هاووڵاتییەكی شێلاوە و بەسەختی برینداری كردووە".
هەر لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، كە بریندارەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخوشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوەو لە ژێر چاودێری پزیشكدایە.