یەكگرتوو: دەنگمان بە هیچ كاندیدێكی سەرۆكی هەرێم نەدا

  • 28-05-2019, 00:00
  • +A -A

    هەولێر – ا ه ع
    فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگیان بە هیچ كاندیدێكی سەرۆكی هەرێم نەداوە.
    فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەڵوێستی ڕوونی خۆیان درێژەپێدەری هەڵوێستەكانی پێشوویان بووە و دەنگیان نەداوە بە كاندیدەكانی سەرۆكی هەرێم.
     
    وتیشی، بەهۆی نەبوونی سیستمی پەرلەمانییەوە نە كاندیدیان هەبووە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم نە دەنگیان بە هیچ كانیدێكی دیكە نەداوە.