نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا

  • 28-05-2019, 00:00
  • +A -A

    هەولێر – ا ه ع
    پەرلەمانی كوردستان لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا نێچیرڤان بارزانی بە دەنگی 68 پەرلەمانتار بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژارد.
    لە كۆبونەوەكەدا هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی یەكێتی و نەوەی نوێ بایكۆتی كۆبونەوەكەیان كرد و فراكسیۆنەكانی كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتو دەنگ بەهیچ یەكێك لە كاندیدەكان نەدا.
     
    پێشتر لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی پەرلەمان ناوی كاندیدانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاشكراكرد، كە بریتین لە هەریەكە لە، (نێچیرڤان بارزانی، ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەممەد حەمەساڵح قادر، رێبوار عەزیز مستەفا، هیوا عەبدوڵڵا خدر).