سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٧|٥|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە پارێزگاری نوێی موسڵ مەنسور مرعید و سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی شانەی قەیرانەکانی موسڵ د. مزاحم خەیات.
له دیداره‌كه‌دا سەرۆک بەرھەم ساڵح پیرۆزبای لە پارێزگاری نوێ موسڵ كرد به‌بۆنه‌ی وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی پارێزگا و له هه‌مان كاتدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی شاره‌كه، ھاوکات رۆڵی د. مزاحم خەیات و ئەندامانی شانەی قەیرانەکانی شاری موسڵی به‌رزنرخاند، كه لە ماوەی جێبەجێکردنی کارەکانیاندا خزمەتی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی شارەکەیان كردووه، داواشی كرد به‌رده‌وام بن له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرده‌نه‌وه‌ی موسڵ.
هه‌ر له میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جه‌ختی كرده‌وه لە گرنگی پەلەکردن له دووبارە ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیادنانی موسڵ و گێڕانەوەی مۆرکی مێژوویی و شارستانی و ڕۆڵی نیشتمانی بۆ شارکە، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەکرد کە بونیادنانەوەی موسڵ پێویستی بە یەکخستنی ھەوڵی هه‌مووانه، داواشی كرد كه جیاوازییه‌كان وه‌لانێن كه ئاسه‌واره‌كانی لە سەر شارەکە و خەڵکەکەی بەجێ ھێشتووە، بەتایبەتی کە موسڵ ھێشتا بە دەست پاشماوەی گروپە تیرۆریستیەکانی داعشەوە دەناڵێنێت.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی به‌وه‌شدا کە شاری موسڵ پێویستی بە پشتیوانی حکومەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ خستنەگڕی گشت تواناکانی لە پێناوی دووبارە بونیادنانەوەی پارێزگاکە.
لەلای خۆیەوە پارێزگاری نوێی موسڵ، سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ پێشوازیه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها جەختیشیکردەوە کە موسڵ پێویستی بە پشتیوانی و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و ھەلی کارە، دووپاتیشی کردەوە کە ھەنگاوی یەکەم پێویسته ئابووری شارەکە جارێكی تر ببوژێته‌وه و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت تێیدا، ئامادەیی خۆیشی ده‌ربڕی كه گشت تواناکانی بخاته گڕ لە پێناو خزمەتکردنی شاری موسڵ و خەڵکەکەی.
هه‌روه‌ها لەلای خۆیەوە د. مزاحم خەیات سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی قۆناغه‌كانی پرۆسەی بونیادنانەوەی شارەکە و هیواشی خواست كه پشتیوانی سەرۆک کۆمار بۆ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە شارەکە به‌رده‌وام بێت.