سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئێوارەی دوێنی یەک شەممە ٢٦|٥|٢٠١٩ سەردانی مەزاری پیرۆزی شێخ عەبدولقادری گەیلانی كرد لە شاری بەغدا و له‌لایه‌ن گەورە زانایان و مامۆستایانی ئایینی کۆڕبەندی فیقیھی و وەقفی سوننی و کۆلێژی ئیمام ئەعزەم و بەڕێوەبه‌رانی مەزاری گەیلانی به گه‌رمی پێشوازیكرا.
لە میانی سەردانەکەیدا سەرۆک کۆمار به گرنگییه‌وه باسی له بە ھێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانیی و وەلانانی دەمارگیری ئاینی و تایفی كرد لە نێوان پێکھاتەکانی کۆمەڵگەدا، هاوكات جه‌ختی لە ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی كرده‌وه لە نێوان گشت ئایین و نەتەوەکاندا لە پێناوی روبەڕووبونەوەی بیری تەکفیری.
هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا زانایانی ئاینی و به‌رپرسانی مەزاری پیرۆزی گەیلانی رۆڵی سەرۆک کۆماریان لە پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی لە نێوان هاووڵاتیانی عێراق بەرزنرخاند، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان كرده‌وه له پابەندبوون بە بنەما ئاینییه‌كان لە ھەوڵوێستە نیشتمانیەکاندا.
لە کۆتایی سەردانەکەدا له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه دیاری مه‌زاره‌كه پێشکەش بە سەرۆک به‌رهه‌م کرا، وەک رێز لێنانێک بۆ ھەوڵەکانی بەڕێزیان لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و چەسپاندنی بنەماكانی لێبوردەیی و خۆشەویستی لە نێوان گشت هاووڵاتیانی عێراقدا.