حكومەتی هەرێم پشووەكانی جەژنی رەمەزانی ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 27-05-2019, 00:00
  • +A -A

    هەولێر – ا ه ع
    وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە رۆژی یەكشەممە 2-6-2019 پشووە تاوەكو 8-6-2019 و رۆژی 9-6-2019 دەوامی ئاسایی دەست پێدەكاتەوە.
     
    سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پشووەكانی مانگی رەمەزان رایگەیاند: پشووەكان هەموو دامودەزگاكانی حكومەت دەگرێتەوە، جگە لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، كە بەپێی كارمانەی خۆیان تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵیان دانەوە.