نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە لەلایەن ژمارەیەك دەزگای ڕاگەیاندنەوە بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە دروستكردنی بەربەست لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بریاری كردنەوەی ناوچەی سەوز بە رووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل.
تەئكید دەكەینەوە رێوشوێنەكانی كردنەوەی ناوچەی سەوز رێوشوێنی حكومەتە و پەیوەندی بە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە نییە و ناوچەكە كراوەیە بە رووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەكان و هەروەها بەربەستە كۆنكرێتییەكان لەبەردەم تەلاری ئەنجومەنی نوێنەران لابراون هاوشێوەی دامەزراوەكانی تری دەوڵەت، داواش لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەن بە ئاگبن و بە وردی هەواڵەكان بگوازنەوە.