لەسەر داوای دادگای باڵای فیدڕاڵی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەركردنی مادەیەكی جێگرەوە لە چوارچێوەی یاسای دادگا كە خراوەتە بەردەم ئەنجومەن؛ بە رەچاوكردنی بۆشایی یاسایی و یاسادانان، ئەوەش دوای بڕیاری دەرچوو لەلایەن دادگاوە بە دەستوری نەبوونی مادەی (3) لەو یاسایەی كە دەسەڵاتی نیشتمانی دەریكردووە بە فەرمانی ژمارە (30) لە ساڵی 2005 كە دەقەكەی دەڵێت: دادگای فیدڕاڵی پێكهاتووە لە سەرۆك و هەشت ئەندام كە لەلایەن ئەنجومەنی سەرۆكایەتییەوە دادەمەزرێن لەسەر بنەمای بەربژێركردنیان لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە بە راوێژكردن لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لەسەر ئەو دەقەی لە بڕگەی (ه) لە مادەی چوار و چل لە یاسای ئیداری دەوڵەت لە قۆناغی گواستنەوە هاتووە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایسپاردون بۆ پەلەكردن لە رێوشوێنەكانی یاسادانان، بۆ یاسای دادگا كە زۆر چاوەرێی كراوە، و چارەسەركردنی بۆشایی دەستوری؛ بەپێی كاركردن بە مادەی (92/دووەم)ی دەستور، و خستنەڕووی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساكە لە دانیشتنی داهاتوودا.