سەرۆک کۆمار گەیشتە عەمان و پادشای ئوردن به‌ تایبه‌ت پێشوازی لێکرد

  • 23-05-2019, 00:00
  • +A -A

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٥/٢٣ به‌ سه‌ردانێکی تایبه‌ت گەیشتە وڵاتی ئوردن. 

    لە فڕۆکەخانەی عەمان سەرۆک کۆمار لە لایەن پادشای ئوردن شا عەبدوڵای دووەم و سەرۆک وەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێشوازی فەرمی لێکرا. 

    لەم  سەردانە تایبه‌ته‌ی سەرۆک کۆمار بۆ ئوردن هه‌ردوولا بیروڕا سەبارەت بە دوا پێشھات و گۆرانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن.