سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح سەر لە ئێوارەی سێ شەممە ٢١|٥|٢٠١٩ سەردانی مەزاری ھەردوو ئیمام موسا بن جعفر کازم و محەمەد جەوادی کرد.
لە میانی سەردانەکەیدا سەرۆک کۆمار سەماحەتی ئایەتوڵا سەید حسێن ئیسماعیل سەدری بە سەرکردەوە و پێکەوە باسیان لە بەھێزکردنی گیانی برایەتی و یەکسانی لە نێوان توێژ و پێکھاتەكانی گەلی عێراق کرد، هاوكات جهخت لە پێویستی ھەماھەنگی نێوان ناوهنده ئاینیهکان و دهزگاکانی حکومەت کرایەوە، لە پێناوی بەرجەستەکردنی یەکڕیزی نیشتمانی نێوان عێراقییەکان بۆ روبەڕووبونەوەی بیری تەکفیری و بههێزکردنی لێبوردهیی.
ههروهها سەرۆک کۆمار رۆڵی بهرچاوی سەماحەتی حسین سەدری لە بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان پێکھاتە کۆمەڵایەتییه جیاوازهکانی بەرزنرخاند.
لەلای خۆیەوە سەماحەتی سەدر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆک بەرھەم ساڵح بۆ شاری کازمیە دەربڕی و ھاوکات رۆڵی سەرۆک کۆماری بەرزنرخاند لە بەھێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی لە نێوان هاووڵاتیانی عێراقدا و گرنگی دانی بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە ھاونیشتمانیان.
لە کۆتایی سەردانەکەیدا سەرۆک کۆمار چاوی بە پیاوانی ئاینی و کاربەدەستانی مەزاری کازمیەی پیرۆز کەوت، لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا سهرۆك بهرههم ساڵح چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی فراوانکردنی مەزارەکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە زیارەتکەرانی کازمیەی بە سەرکردەوە و لەکۆتایشدا دیاری مەزاری کازمیەی پیرۆزی وەرگرت.
پارێزگاری کەرکوک رۆژی چوارشەممەی کردە پشوو