محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە.
لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە دواگۆڕانكاریە سیاسیەكان لە وڵات كرا، و تەئكید كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی ئەنجومەنی نوێنەران لەرۆڵی چاودێری و یاسادانان و دەركردنی ئەو یاسایانەی پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە و كاریگەر دەبێت بۆ دەستەبەركردنی پێداویستی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێیان.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە كرا، كە پێدەچێت كاریگەری لەسەر سەقامگیری عێراق هەبێت، و جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی عێراق رۆڵی كەمكردنەوەی قەیرانەكە بگێرێت لەرێی بەكارهێنانی پەیوەندیی جەمسەری لە ناوچەكەدا.